السبت، 15 مارس 2014

(حەقيقەتى (نەورۆز)


 زۆربەى سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتاى سەرهەڵدانى ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى (4700 - 270) پێش زاين. واتە پێش دامەزراندنى دەوڵەتى (ماد) بە چەن هەزار ساڵێك. وە نەورۆز سەرەتا بەناوى (شم النسيم) ناسراو بووە، بنچينەى ئەم وشەيە (شمو)ى فيرعەونيە كە وشەيەكى هيرۆگليفيە ولاى دێرينەكان ئاماژەى پێ دەكرێت بۆ سەرەتاى دروست بوونى ژيان، چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە يەكەم ڕۆژى دەست پێكردن وهاتنە كايەى جيهانە. واتە يەكەم ڕۆژێكە ژيانى دنيا تيايدا دەستى پێكردوە، وە پێى دەوترا جەژنى (شموس) واتە (زيندوبونەوەى ژيان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونى ساڵ و لەسەردەمى (قبطيەكان) ناوەكەى گۆڕا بۆ ناوى(شم) پاشان وشەى (نسيم) ى بۆ زياد كرا و بوە (شم النسيم). چونكە پەيوەست بوو بە خۆش بوونى كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتاى بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لاى فيرعەونيەكان باو بووە لەوانيشەوە گوازراوەتەوە بۆ ميلەتانى تر. وشەى (شم) واتە: بۆن كردن وشەى (نسيم) واتە: هەواى بۆن خۆش هەمووى واتە: بۆنكردنى هەواى خۆش. لەم ڕۆژەدا فيرعەونيەكان چەندين داب و نەريتيان هەبووە و پەيڕەويان كردوە لەوانەش لەو ڕۆژەدا بەيانى زوو لەخەو هەڵدەسان و ئەچون بۆ سەر ڕوبارى نيل بۆ ئاو خواردنەوە و هێنانى ئاو بۆ شۆردنى ناو ماڵيان وەك نەريتێكى تايبەت بەو ڕۆژە، پاشان ديوار و پەنجەرەى ماڵيان بە گوڵ ئەرازاندەوە و نانى خۆشيان ئەخوارد و بەخێزانى لەماڵ دەر ئەچوون ڕويان ئەكردە باخچەكان بۆ گەڕان و پياسە كردن، واتە ئەم ڕۆژەيان تايبەت ئەكرد وەك ئەمڕۆى خۆمان كە خەڵكێكى زۆر تايبەتى ئەكات بۆ سەفرە كردن و دەرچوون لەماڵ كە بەداخەوە بەبێ ئەوەى بەخۆيان بزانن لاسايى فيرعەونيەكان ئەكەنەوە. هەروەها لەم ڕۆژەدا هێلكە و نۆك و پيازيان ئەخوارد وەك نەريتێكى تايبەت بەو ڕۆژە، هەروەها پيازيان ئەخستە ژێر سەرينەكانيان و لە بەردەرگاى ماڵەكانيشيان هەڵيان دەواسى چونكە پێيان وابوو كە شەيتانەكان ڕاوئەنێ و هۆكاريشە بۆ شيفاى هەندێ نەخۆشى. پاشان لە فيرعەونيەكانەوە گەيشتە ميلەتانى تر و ئاينەكانى تر لەوانەش: 1 ـ يهوديەكان / يەهوديەكانى ميسر وەكو فيرعەونيەكان لە ڕۆژى نەورۆز جەژنيان ئەگێڕا بەڵام كە وڵاتى ميسريان بە جێهێشت ئەم جەژنە لەناويان كاڵ بووەوە و بەرەو لەناوچوون ئەچوو تەنانەت بۆ ماوەيەكى زۆر لەياديان كرد. پاشان جارێكى تر سەر لەنوێ كرديانەوە بە جەژن و ڕۆژى دەربڕينى خۆشى بەڵام ئەم جارەيان بەناوێكى تر و لە پۆشاكێكى ئاينى پەيوەست بە ئاينەكەى خۆيان كرديانە جەژنى ڕۆژى ڕزگار بوونى موسا لەدەست فيرعەون و دارودەستەكەى. ناويان لێنا (عيد بساح). 2 ـ خاچ پەرستان / خاچ پەرستان وەكو يهوديەكان جەژنيان ئەگێڕا ـ ئەمە لەكاتێكدا كە يهوديەكان هێشتا پيلانى كوشتنى عيسايان دانەڕشتبو ـ بەڵام كاتێك كە يهوديەكان لە پاش جەژنەكەى خۆيان پيلانى كوشتنى عيسايان داڕشت، خاچ پەرستان لەو باوەڕەدا بوون كە لە 7

ى ابريل ڕۆژى هەينى ساڵى (30) زاينى لە خاچيان داوە و پاشان عيساى مەيسح لە ڕۆژى يەكشەممە لە نێو مردوەكان هەستاوەتەوە. بۆيە ڕا جياوازيان لا دروست بوو سەبارەت بەڕۆژى جەژن گێڕان بەم بۆنەيەوە تا لە ساڵى 325 زاينى (قسطنطين الاكبر) هات و ئەم ڕا جياوازيەى يەكلا كردەوە و بڕيارى دا كاتى ناوەند بوون و خۆش بوونى كەش و هەواى بەهار بكرێتە ڕۆژى جەژن گێڕان كە دەكەوێتە 21 ى مارس. وە لەكاتێكدا كە ڕۆژو گرتنى خاچ پەرستان پەنجا ڕۆژ بوو، ئەم جەژنە دەكەوتە ڕۆژانى ڕۆژوو گرتنيان، نەياندەتوانى بە ئاروزوى خۆيان بخۆن و بخۆنەوە، بۆيە بڕياريان دا ئەو جەژنە بگوێزنەوە بۆ دواى جەژنى زيندوو بونەوە (عيد القيامة) بۆ ئەوەى هەلى ئەوەيان بۆ بڕەخسێت كە چێژ وەربگرن لەخواردن و خواردنەوە لەو ڕۆژەدا. دواتر ئەم جەژنە تەشەنەى كرد و گەشتە زۆربەى وڵاتانى دونيا تەنانەت بابلى و ئاشوريەكانيش لەم ڕۆژە جەژنيان دەگێڕا، هەروەها لە لاى ڕۆمان و جيرمانەكان ناسراو بووە بە جەژنى (سەربڕينى كاوڕ)، لەهەمان كات دا لاى ڕۆمانيەكان بە جەژنى (مانگ) و لاى جيرمەنيەكانيش بە جەژنى (استر) واتە (خواى بەهار) ناسراو بووە تەنانەت زۆرێك ئەڵێن كە (النَّيْروز): وشەيەكە لە بناغەدا فارسيە و كراوە بە عربي، (نيروز) يش واتە ڕۆژێكى نوێ، كە جەژنێكە لە جەژنەكانى فارسە ئاگر پەرستەكان بەڵكو بەيەكێك لەگەورەترين جەژنەكانيان دادەنرێت، تەنانەت (المقريزي) لە باسى نەورۆز ئەڵێ داهێنانى ئەم جەژنە لە نێو فارسەكان لەلايەن پادشايەك بووە بەناوى (جمشيد) كە يەكێك بووە لە پاشاكانى فارسە ئاگر پەرستەكان ئەوەش لە پاش ئەوەى كە دەسەڵاتى بەسەر ناوچەكانى دەور و بەريا گرت و دوژمنى نەما ئەو ڕۆژەى كردە جەژن و ناوى لێنا (نوروز) واتە: ڕۆژى نوێ. نەورۆزيش: يەكەمين ڕۆژى ساڵنامەى فارسەكانە و بە نەورۆز ناسراوە لەهەمان كاتيشدا يەكەمين ڕۆژى ساڵى قيبتيەكانە و بە جەژنى (شم النسيم) ناسراوە !!!!!!!!!! بەم شێوەيە بۆمان دەرئەكەوێ كە نەورۆز جەژنى ئەو ميللەتانە بووە لە پێش ئيسلام كە باسمان كردن بەڵام لە ئيسلامدا بە جەژن دانەنراوە بۆيە بەشدارى كردن تيايدا ئەم حوكمانەى خوارەوەى هەن: 1 ـ جەژن لە ئيسلامدا پەرەستنێكە لە پەروەردگار نزيكمان ئەكاتەوە، لە ئيسلاميشدا تەنها دوو جەژن هەيە (ڕەمەزان و قوربان) جگە لەم دوو جەژنە جەژنەكانى تر داهێنراون و بەشدارى كردن و شادى كردن و پيرۆزبايى كردن تياياندا قەدەغەيە بە بەڵگەى ئەم فەرموودەيە كە (أنس) دەيگێڕێتەوە و دەڵێت: كە پێغەمبەرى خوا هات بۆ مەدينە خەڵكى مەدينە دوو ڕۆژيان هەبوو تێيدا ئاهەنگيان دەگێڕا و ياريان دەكرد، پێغەمبەرى خوا لێى پرسين ئەم دوو ڕۆژە چين ؟ وتيان: لە سەردەمى نەفاميدا لەم دوو ڕۆژەدا ئاهەنگمان دەگێڕاو ياريمان دەكرد. پێغەمبەرى خوايش فەرمووى: خواى پەروەردگار ئەم دوو ڕۆژەى بۆتان گۆڕى بە دوو ڕۆژى لەوان باشتر كە هەردوو ڕۆژى جەژنى قوربان و ڕەمەزانە. سەبارەت بە جەژنيش زاناى پايە بەرزى ئيسلام (ابن تيمية) فەرمويەتى: ((جەژنەكان لەو تايبەت مەنديانەن كە ئاينەكەيانى لەيەكتر پێ جيادەكرێتەوە)) 2 ـ بەشدارى كردن تيايدا لاسايى كردنەوەيەكى كوێرانەيە و هيچ بەڵگەيەكى لەسەر نى يە، پێغەمبەرى خوايش صلى الله عليه وسلم ئاگادارى كردووينەتەوە لەوەى كوێرانە لاساى گاوڕ و خاچ پەرەستان و ئاگر پەرستان نەكەينەوە هەروەك فەرمويەتى: ئەو كەسەى لاسايى هەر نەتەوە و ئايينێك بكات، ئەويش لەوان دەبێت. 3 / بەشدارى كردن لە (نەورۆز) خۆ شوبهاندنە بە گاوڕ و خاج پەرەستان، سەبارەت بە خۆ شوبهاندنيش خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذَاً لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ] (البقرة: 145)، واتە: سوێند بێت بە خواى پەروەردگار ئەگەر تۆ دواى ئارەزووەكانى ئەوان بكەويت دواى ئەو زانينەى (سروش) كە بۆت هاتووە بە ڕاستى ئەو كاتە تۆ لە ستەم كاران دەبيت..

زاناى پايە بەرز (ابن تيمية) سەبارەت بەڕاڤەى ئەم ئايەتە فەرمويەتى: ((ئەم ئايەتە ئاماژە بەوە دەدات كە پێچەوانە كردنەوەيان (واتە: گاور و خاچ پەرەستان) گشتى يە و لە هەموشتێكدايە)) كەواتە نەورۆزيش ئەگرێتەوە هەروەها زاناى پايە بەرز (ابن تيمية) فەرمويەتى: ((خۆ شوبهاندن دەبێتە هۆى خۆشەويستى و حەزلێكردن و پشتيوانى و كردنيان بە دۆست دانانيان لە ناخدا، هەروەها خۆشەويستى ناخ دەبێتە هۆى خۆشوبهاندن لە ڕوكەشدا)) ئاشكرايشە نەورۆز پێش ئەوەى ببێتە جەژنێكى نەتەوەيى كوردى جەژنى فيرعەونى و گاورو خاچ پەرستان وفارسە ئاگر پەرستەكان بوە 4 ـ هەموو گەل و نەتەوەيەك خاوەن ئاينێكى تايبەتە بە خۆى هەموو ئاينێكيش خاوەن جەژنى تايبەتە بە خۆى وەك پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بە (أبو بكر) ى فەرموو: " ئەى ئەبو بەكر هەموو گەلێك جەژنى تايبەتى خۆى هەيە ئەميش جەژنى ئێمەيە، (واتە: ڕەمەزان و قوربان)، وە هەروەها خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ] (سورة المائدة: 48)، واتە: هەريەكێك لە ئێوە شەريعەت و پەيڕەوێكى تايبەتمان پێ بە خشيون، بۆيە گەر جەژنێك تايبەت بوو بە گاور و خاج پەرەستان و ئاگر پەرستانەوە قەدەغەيە موسڵمان بە جەژنى خۆى بزانێت، وەك چۆن جەژنەكانى ئێمەش قەدەغەيە لە لاى ئەوان. 5 / جەژنەكان لەو تايبەت مەنديانەن كە ئاينەكانى پێ لەيەك جيادەكرێتەوە، كەوابوو جەژنەكان يەكێكن لەڕوەكانى جياكردنەوەى موسڵمانان لەگاور و خاچ پەرەستان، خواى پەروەردگاريش ئەفەرمووێ: [ إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ] (آل عمران: 19)، واتە: بەڕاستى دينى پەسەند كراو لە لاى خواى پەروەردگار دينى ئيسلامە، ئايينى ئيسلاميش نەورۆز و جەژنە داهێنراوەكانى ترى قەدەغە كردووە وە (ڤالنتاين و سەرى ساڵى زاينى و لەدايك بوونى پێغەمبەر و.... هتد) و لەئيسلامدا هيچ بنەوايەكيان نيە واتە لە لايەن خواى پەروەردگارەوە قەدەغەكراون. 6 / ئەو كردار و گوفتارانەى لەم جەژنە ئەنجام ئەدرێ ناشەرعيە. 7 / بەجەژن دانانى ئەو ڕۆژە دواى ئەو فەرمودانەى كە باسمان كردن بەدژايەتى كردنى ئاينى خوا حيساب دەكرێت وە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ڕۆژە وەكو جەژنێك بەماناى ئەوە دێت كە خواى گەورە ئاينەكەى بە كاملى دانەبەزاندووە، و پێغەمبەى خوايش صلى الله عليه وسلم خيانەتى لە گەياندنى ئاينەكەكردووە بۆيە تۆ لەبەردەم دوو وڵامداى يەكەم: دەزانى حەرامە و كەچى سەرپێچى پەروەردگارت ئەكەيت، كە ئەمەش سزايەكى سەختى لەدوايە. دووەم: واهەست ئەكەيت كە ئاينى ئيسلام كامل نيە و قەدەغەى ئەم جەژنانەى نەكردووە و لە كاتێكيشدا خواى گەورە ئەفەرموێ: [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ] (سورة المائدة: 3)، واتە: ئەمڕۆ ئاينەكەتانم بۆ تەواو (كامڵ) كردوە و چاكە و بەهرەى خۆم بەتەواوى ڕشتووە بەسەرتاندا، و ڕازى بووم كە ئيسلام ئاينتان بێت، بزانە ئيسلامى كردووەتە ئاينمان و (جەژنى رەمەزان و قوربان) يشى كردۆتە جەژن بۆمان كە هەمووى خۆشەويستى و گەياندنى پەيوەندى خزمايەتى، بۆيە ئەگەر ئەتەوێ بەشدارى بكەى ئەم ئايەتە بخوێنەوە پاشان بڕيار بدە: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (آل عمران: 85)، واتە: هەر كەسێك دواى دينێك بكەوێت جگە لەدينى ئيسلام، ئەوە لێى وەرناگيرێت، و لە ڕۆژى دواييدا لە زەرەرمەندان دەبێت. لە كۆتاييشدا گەيشتينە ئەنجامێكى ڕوون و ئاشكرا كە ئاينى پيرۆزى ئيسلام بۆ هەموو نەتەوە و گەلان بەبێ جياوازى نەتەواي


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق