السبت، 15 مارس 2014

Emoچیه‌؟ئیمۆ کێیه‌؟ئیمۆ چۆنه‌؟هه‌ستی ئیمۆ چیه‌؟


Emoچیه‌؟ئیمۆ کێیه‌؟ئیمۆ چۆنه‌؟هه‌ستی ئیمۆ چیه‌؟
.واتا کەسایەتیەکی هەستیار Emotive وەر گیراوە بە واتای تێکدەریکی خاوەن نەفسیەتێکی
هەستیار . یان Emotive Driven Hardcore Punk ئەم وشەیە لە (.Emo).
ئەم شێوازە تەنها لا ناو هەرزە کارەکاندا باوە . ئەمانە هیج پێناسەیەک یان مانایەک
نیەکە کەسایەتی و شێوازی ژیانیان دیاری بکات بەڵام ئەمەی خوارەوە رونی ئەکاتەوە بۆمان
(Emo)موسیکی ئیمۆ
جۆرێکە لە مسویکی ڕۆک کە لە ناوەراستی 1980 وە دامزرا کە باس لە ئازارو خەفەت ئەکات وە
وشەکانی لە روی واتاوە هەستیارن بەڵام لە ڕوی ئاوازەوە برێک هەژارە چونکە زۆر لە ڕەخنە
گرەکان ئەمەیان وتوە.
شێوەی جلو بەرگ
عادەتن جلی رەنگ تۆخ یان رەش لەبەر ئەکەن پانتۆلو قەمیسی یان تی شێرتی تەسک لەبەر ئەکەن
کە زۆرێک لە جلە کانیان دڕاون یان کراوەن وە لە سەریان وشەی گۆرانیە بەناوبانگەکانی
گۆرانی ڕۆکی لێ نوسروە لەگەل جۆرەها زینەی سەیر بۆ خۆ ڕازاننەوە
. بەڵام هەر کەسێک ئەمانەی کرد مەرج نیە ئیمۆ بێت بەڵکو زۆریان هەر بۆ سەرنج
ڕاکێشان ئەمانا ئەکەن
وە هەروەها قژی کورەکان بە پێشی دەموچاویانا هاتۆتە خوارێ وە قژی کچانیش زربەیان
لەدواوە درێژە و ڕەنگێکی ڕەشی تۆخە وە کوڕیشو کچیان چاویان رەش ئەکەن
(Emo)کەسایەتی
خەمبار رەشبین شەرمن بێدەنگی
وە زۆربەی کات بە خەمباری دەر دەکەون و هەندەک جار فرمێسک بەچاویانەوە ئە بینرێت ئەمەش
بە هۆی ئەوەی کە ئەمانە کەسانێکی هەست ناسکو عاتفین . ئەمەش بە هۆی ئەوەی کەژیانێکی
سەختیان هەیە وە هەندەکیان بە هۆی نا ئارامی باری خیزانەکەی یان ئەڵێن کەس نیە لێمان
تێبگات یان هەستمان پێ بکات بۆیە لەنێوان خۆیان وەک گروپێک ئەبینرێن .ئەو ئازارو
خەفەتانەی کە لەژیانیدا توشی هاتووە وە وایان لێ ئەکات لەشی خۆیان بریندار بکەن یان
بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە
(Emo)رۆشنبیری
ئەمەش چەند هەرزەکاریک پەیرەوی ئەکەن وەک ئامڕازێک بۆ دەربڕینی هەستەکانیان ئەمەش
شتێکی مەترسیدار نیە چونکە تەنها لە تەمەنی هەرزەکاریا یە و پاشان وەک شتێک وازی لێ
اهێنن ئەم کەسانە کەسانی ئاساین . بەڵام ئەوەیە زۆر هەستیارن و لە ژیانێکی خەماویدا
ئەژین وە هەندیکیان زۆر ڕەشبینن وە زۆر کێشەکانی خۆیان گەورە ئەکەن ئەگەر پچوکیشبێت
(Emo)چی ئەوترێت لەبارەی ئیمۆ
ئەلێن گوایە ئەمانە شەیتان ئەپەرستن، بەڵام ئەمە دورە لە راستیەوە ئەمانە هیچ دینێکی
دیاری کراویان نیە.هەروەها بەهۆی شێوەی جلو بەرگو هەلسوکەوتەوە کە ئارەزوی ژیان ناکەنو لەشی خۆیان برینار
ئەکەن وەک شتێکی سەیر یان شێت سەیر ئەکرێن . بەڵام هەندێک تەنها بەس بۆEmo سەرنج
ڕاکێشان بوە ئێستاتاڕادەیەک بونیان ئاساییە بەلای چنەدەها کەسەوە وەلە ئەوروپاو ئەمریکا ئاسیاش
بونیان هەیە.به‌زۆری وه‌ ئیستا به‌ جیهاندا بلاو بۆته‌وه‌ 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق