ئهمه راست نیه ئهوهی لهم كتێبی (ئایا دایكه عائیشه بوكی شهش سالان بوو) كه لهخواره وه هاتوه بهلی بهلی 9 سال بوو بهچاوی كوێری دوژمنانی ئیسلام .
بۆیه موسلمانی ئازیز وریای ئهم نوسینهی خوارهوه بن راست نیه
___________________
زۆربەی موسڵمانان ئەو جۆرە ھاوسەرگیرییەی ئەوسایان تەواو پی قەبوڵ بوو، ئەگەرنا خەڵک بەو زەواجەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و عائیشە رازی نەدەبوون.! ئەوە وەڵامی ئەو کەسانەیە کە ساویلکەن و ھیچ ناخوێننەوە، ھەروەھا ھیچ لێکدانەوەیەکیان بۆ ئەو جۆرە پرسیارانە نییە، ھەرچی خۆم بووم ئەوە ھەرگیز بەو وەڵامە قەناعەتم لا دروست نەبوو.
بێگومان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مرۆڤێکی تەواو جیاواز بوو، نموونە بوو ھەموو کردەوەکانی پاک و تەواون ئێمەی موسڵمان پەیڕەویان دەکەین، لاساییان دەکەینەوە، وێڕای ئەمە، زۆربەی ئەو خەڵکانەی لە مەڵبەندی ئیسلامی تۆلیدۆ -Toledo-ن لەنێویان من، ھەرگیز بیر لەوە ناکەنەوە کە کچێکی حەوت ساڵانەیان بدەنە پیاوێکی ٥٢ ساڵی. ئەگەر باوکێک بەوجۆرە بەشوودانە رازی بیت ئەوە زۆربەی خەڵک، ئەگەر نەڵێم ھەمووی، بەچاوێکی کەم سەیری ئەو باوکەو مێردە پیرەکە دەکات.
ھەرچەندە من ھیچ بەڵگەیەکی کۆنکریتم نەبوو جگە لە رێزم بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، بەڵام ئەگەر ئەوەش باوەڕم وابوو کە ئەو چیرۆکانەی لەبارەی ئەو ھاوسەرگیرییەی پێغەمبەر و عائیشە ھەن جگە لە ئەفسانە ھیچی تر نین.
گەڕانم بەدوای ئەو پرس و پرسیارەدا گومانەکەمی کردە یەقین، پێغەمبەری من (صلى الله عليه وسلم) جێنتڵمانە، ھەرگیز کچێک ناھێنێت تەمەنی حەوت ساڵ بیت یان نۆ ساڵ. لەو بەدواداچوونەم بۆم دەرکەوت کە تەمەنی عائیشە بە (ھەڵە) لە ئەدەبیاتی حەدیس ھاتووە..! لەمەش زیاتر ئەوانەی ئەو فەرمودەیان گێڕاوەتەوە جێگای متمانە نەبوون، ئەو ھەموو کێشەیە لە گێڕانەوەی ھیشامی کوڕی ئوروە سەری ھەڵداوە..!
لەم نووسینەدا ھەوڵ دەدەم ئەو بەڵگانەی خوارەم پێشکەش بکەم، کە ھەموویان تەواو ئەو گێڕانەوەی ھیشام کوڕی ئوروە ھەڵدەوەشێننەوە.
بەڵگەی یەکەم: ژێدەری باوەڕپێکراو یاخود سەرچاوەی متمانەو گومان ھەڵنەگر زۆربەی ئەو گێڕاوانەی لە کتێبەکانی فەرمودە ھاتوون. لەبارەی ئەو بابەتەوە لە ھیشامەوە ریوایەت کراون، ئەویش لە باوکیەوە وەریگرتووە. پێش ھەموو شتيك، لەرووی لۆژیک و بنەماکانی فەرمودەناسیيەوە، دەبیت رووداوێکی ئەوھا (دوو سئ) کەس ریوایەتی کردبێت نەک (تەنیا کەسێک). لە لێوردبوونەوەمان لەم مەسەلەیە بۆمان دەرکەوت کە تەنیا و تەنیا ھیشام ئەو ریوایەتەی کردووە، ھیچ کەسێک لە مەدینە ھەتا ھیشام خۆیشی ھەتا لە مەدینە بووە، ئەو فەرمودەیەی نەگێڕاوەتەوە، قوتابیەکانی ھیشامیش لەنێویان مالیکی کوڕی ئەنەس فەرمودەی ئەوھای نەگێڕاوەتەوە، بە شێوازێکی زنجیرەی راویيەکانی ئەو فەرمودەیە ھیچیان خەڵکی مەدینە نین، بەڵکو سەرچاوەی ئەو چیرۆکە لەزاری عێراقیەکانەوەیە. دوای ئەوەی ھیشام مەدینە بەجێدەھێڵێت دەچێتە عێراق، لە عێراقەوە ئەو (چیرۆکە) سەرھەڵدەدات نەک لە مەدینەوە.
کتێبی (تھذیب التھذیب) یەکێکە لە کتێبە متمانە پێکراوەکانی بواری فەرمودەناسی و لەژیانی راویيەکانی فەرمودە دەدوێت، ئەو کتێبە دەڵێت بەگوێرەی (یاقبی کوڕی شەیبا) ھیشام يةکێکە لەو راویيانەی کە گێڕانەوەکانی تەواو جێگای متمانەن و ھەموو گێڕانەوەکانی قەبوڵکراون، تەنیا ئەو گێڕانەوانە نەبێت کە لەپاش ئەوەی چۆتە عێراق ریوایەتی کردوون.
(سەیری - تھذیب التھذیب - ابن حجر العسقلانی- دار التراث الاسلامی، سەدەی ١٥، بەرگی ١١، ل٥٠ بکە).
ھەر لە ھەمان لاپەڕە ھاتووە کە مالیکی کوڕی ئەنەس ھەموو ئەو گێڕانەوانةی ھیشامی رەتکردۆتەوە، کە لە رێگای عێراقیيەکانەوە ریوایەت کراون.
کتێبێکی تر لە بواری ژیاننامەی راوییەکانی فەرمودەوە کتێبی "میزان الاعتدال Mizanul-aitidal-"ـە. نووسەری ئەو کتێبە لەبارەی کەسایەتی ھیشامەوە دەنووسێت: "کاتێک ھیشام پیربوو زاکیرەی زۆر خراپ ببوو".
سەیری لاپەڕە (٣٠١) ی بەرگی چوارەمی ئەم کتێبە بکە.
لەمەدا، دەگەینە ئەو ئەنجامە: ھیشام لە پیری زاکیرەی (یادەوەری) خراپ بووە، ھەروەھا ئەو کەسانەی لە عێراق فەرمودەیان لە ئەو ریوایەت کردووە جێگای متمانە نەبوونە، بۆیە ئەو ریوایەتەی دەربارەی زەواجی عائیشەو تەمەنی عائیشە ریوایەتی كردووە جێگای متمانە نییە.
وێڕای ئەمەش، کرۆنۆلۆژیای رووداوەکان پەیوەندیدار بە مێژووی ئیسلامەوە گرنگە بۆ زیاتر ھەڵوەشاندنەوەی چیرۆکەکەی ھیشام بن ئروە:
* پێش ٦١٠ - سەردەمی جاھیلی - پێش دابەزینی سروشت - وەحی -.
* ٦١٠ یەکەم دابەزینی سروش.
* ٦١٠ ئەبوبەکر موسڵمان دەبێت.
* ٦١٣ پێغەمبەر بە ئاشکرا بانگەوازی بۆ ئیسلام دەکات.
* ٦١٥ کۆچ بەرەو حەبەشە.
* ٦١٦ عومەری کوڕی خەتاب موسڵمان دەبێت.
* ٦٢٠ مارەبڕینی عائیشە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).
* ٦٢٢ کۆچکردنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ مەدینە.
* ٦٢٣/٦٢٤ رازیبوونی عائیشە ببێتە ھاوسەری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).
بەڵگەی دووەم: مارەبڕین The Betrothal
بەگوێرەی تەبەری (ھەروەھا ھیشام بن ئورە، ئیبن حنبل و ئیبن سعد) عائیشە لە تەمەنی حەوت ساڵی لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مارەکراوەو لە تەمەنی نۆ ساڵی گواستراوەتەوە...!!
تەبەری لە کارێکی تری دەنووسيت: "ھەر چوار منداڵەکەی ئەبوبەکر لە ھەردوو ژنەکەی لەسەردەمی پێش ئیسلامی لەدایک بوونە (لە سەردەمی جاھیلی) بەرگی چوارەم، لاپەڕە ٥٠ی تاریخ الامم و الممالیک، دار الفکر، بیروت ١٩٧٩.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئەگەر عائیشە لەساڵی ٦٢٠ (لە تەمەنی حەوت ساڵی) لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مارەکرابێت و لە ساڵی ٦٢٤ (لە تەمەنی نۆساڵی) بووبێتە ھاوسەری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەوە دەبێت بەگوێرەی تەبەری ھەر خۆی، عائیشە لەساڵی ٦١٣ لەدایک بووبێت، ئەمەش ھەڤدژە لەگەل ئەو رایەی تەبەری خۆی کە دەڵیت منداڵەکانی ئەبوبەکر لەسەردەمی جاھیلی لەدايک بووبن..؟! ئەو دوو رایە پێچەوانەی تەبەریيە، جارێک زەواجی عائیشە بە (٩) ساڵ و جارێکی تر بە لای کەمی بە (١٤) دادەنیت، کەواتە لەو روانگەوە، رای تەبەری لەسەر تەمەنی عائیشە جێگای متمانە نییە، ناکرئ پشتی پئ ببەستريت.!
بەڵگەی سێیەم: تەمەنی عائیشە بە بەراورد بە تەمەنی فاتیمە
ئیبن حەجەر لە (الاصابة فی تمییز الصحابە- بەرگی چوارەم - لاپەڕە ٣٧٧) دەنووسيت: "فاتیمە لە سەردەمی دووبارە بونیاتنانەوەی کابە - کەعبە لەدایک بووە، ئەوسا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ٣٥ ساڵ بووە.. فاتیمەش پێنج ساڵ لە عائیشە گەورەتر بووە. " بە گوێرەی ئەو رایەی ئیبن حەجەر، کاتێک عائیشە لەدایک بووە، پێغەمبەر تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە، کاتێک پێغەمبەر بۆتە ٥٢ ساڵ، عائیشەش تەمەنی ١٢ ساڵ بووە.
بەڵگەی چوارەم: تەمەنی عائیشە بە بەراورد بە تەمەنی ئەسما
بەگوێرەی قسەی عبدالرحمن کوڕی ابی زناد: "ئەسما دە ساڵ گەورەتر بووە لە عائیشە" بەرگی دووەم، لاپەڕە ٢٨٩.
ھەرچی ئیبن کەسیرە لە بەرگی (٨) ی لاپەڕە ٣٧١ ی (البدایە والنھایە) دەنووسيت: "ئەسما بە دە ساڵ لە عائیشەی خوشکی گەورەتر بووە". ھەروەھا ئیبن کەسیر دەنووسيت: "ئەسما کوشتنی کوڕەکەی خۆی لەساڵی ٧٣-ی کۆچی بینیوەو پێنج رۆژ دوای ئەو روداوە خۆیشی مردووە. بە گوێرەی ھەندێک گێڕانەوەی تر (دە، بیست، (بیست زیاتر، ١٠٠ رۆژ) دوای ئەو رووداوی کوشتنی کوڕەکەی مردووە، ئەوساش تەمەنی سەد ساڵ بووە.
ئیبن حەجەر وەک ئیبن کەسیر دەنووسيت ئەسما لە تەمەنی (سەد ساڵ) ی کۆچی دوایی کردووە، ئەو ساڵەش ساڵی ٧٣ یان ٧٤ی کۆچی بووە.
تەماشای لاپەڕە (٦٥٤) ی تقریب التھذیب بکە.
بەگوێرەی نزیکەی ھەموو مێژوونووسان، ئەسما (دەساڵ) لە عائیشە گەورەتر بووە، ئەگەر ئەسما لەساڵی ٧٣ی کۆچی تەمەنی سەد ساڵ بووبێت، ئەوە دەبێت لەکاتی ھیجرەت تەمەنی ٢٧ یان ٢٨ ساڵ بووبێت..! ئەوەش بەگوێرەی ھەموو سەرچاوەکان (دەساڵ) لە عائیشە گەورەتر بووبێت، ئەوە دەبێت عائیشە لەکاتی ھیجرەت حەڤدە یان ھەژدە ساڵ بووبێت..! کەواتە کە عائیشە بۆتە ھاوسەری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، تەمەنی (نۆزدە) یان (بیست) ساڵ بووە.
بەگوێرەی بەڵگەی چوارەم کە لەسەر راکانی ئیبن حەجەر، ە ئیبن کەسیر و عبدالرحمن مکوڕی ئەبی زەناد بیناکراوە، کاتێک عائیشە شووی بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) کردووە تەمەنی (نۆزدە) یان (بیست) ساڵ بووە.
ئەمەو ئیبن حەجەر لە بەڵگەی سێیەم تەمەنی عائیشە بە دوازدە ساڵ و لە بەڵگەی چوارەم تەمەنی عائیشە بە حەڤدە یان ھەژدە ساڵ دادەنیت. ئەو ھەڤدژی و ناکۆکیيەی ئیبن حەجەر جێی متمانە نییە، ئایا عائیشە (١٢) یان (١٨) ساڵ بووە..؟ کامەیان راستە.r
چیرۆكی شووكردنی عایشە(لەناو بردنیی گومانەكان)

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق