الخميس، 23 يناير 2014

كتیبی پیرۆز و فره‌ژنی


پاشایان 1/ 11:((1.2.3))
1
سلێمان پاشا زۆر ژنی بێگانه‌ی خۆش‌ویست له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی فیرعه‌ون، له‌ مۆئابییه‌كان و عه‌مۆنییه‌كان و ئه‌دۆمییه‌كان و سه‌یدائییه‌كان و حیتییه‌كان.
2
له‌و گه‌لانه‌ی كه‌ یه‌زدان به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی فه‌رموو: (داخوازی ژنیان لێ مه‌كه‌ن و ئه‌وانیش لێتانی نه‌كه‌ن، نه‌وه‌ك دڵتان به‌لای خوداوه‌نده‌كانیاندا ڕابكێشن.) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سلێمان به‌ خۆشه‌ویستییه‌وه‌ خۆی به‌وانه‌وه‌ نووساند.
3
حه‌وت سه‌د ژنی خانه‌دان و سێ سه‌د كه‌نیزه‌ی هه‌بوو، جا ژنه‌كانی دڵیان وه‌رگێڕا.
--------------------------------------------

ساموئێل 2/ 5:(12_13)
جا داود زانی كه‌ یه‌زدان به‌ پاشا به‌سه‌ر ئیسرائیله‌وه‌ جێگری كردووه‌ و پاشایه‌تییه‌كه‌شی له‌ پێناو گه‌لی ئیسرائیلی‌دا پایه‌دار كردووه‌.
هه‌روه‌ها داود پاش هاتنی له‌ حه‌برۆنه‌وه‌ چه‌ند كه‌نیزه‌ و ژنێكی له‌ ئۆرشه‌لیم بۆ خۆی هێنا و جا كوڕ و كچی دیكه‌ بۆ داود له‌دایك بوون.

هه‌ربه‌مه‌ كۆتای نه‌هات به‌لكوو

له‌هه‌مان سفر   و له‌ به‌شی 11:(2-4)

2
ئه‌وه‌ بوو ده‌مه‌و ئێواره‌ داود له‌سه‌ر چوارپایه‌كه‌ی هه‌ڵستا و له‌ سه‌ربانی كۆشكی پاشا هاتوچۆی كرد و له‌ سه‌ربانه‌وه‌ ژنێكی بینی خۆی ده‌شوات و ژنه‌كه‌ زۆر جوان بوو.
3
داودیش خه‌ڵكی نارد بۆ سۆراغی ژنه‌كه‌، جا یه‌كێك وتی: (ئه‌مه‌ (به‌تشه‌به‌ع)ی كچی (ئه‌لیعام)ـه‌ و ژنی (ئوریای حیتی)یه‌.)
4
ئینجا داود چه‌ند نێردراوێكی نارد و بردی و هاته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای و داود له‌گه‌ڵیدا نووست، ئه‌ویش له‌ خوێن لێچوونی مانگانه‌ی پاك ببووه‌وه‌. ئینجا ژنه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی.


----------------------------

ئیبراهیم  3 ژنی هه‌بوه‌ !!
په‌یدابون 34:26
((
عیسۆ ته‌مه‌نی بووه‌ چل ساڵ و ژنی هێنا، (یه‌هودیت)ی كچی (بئێریی حیتی) و (باسمه‌ت)ی كچی (ئێلۆنی حیتی).)

په‌یدابون 9:28
((
ئینجا عیسۆ چووه‌ لای ئیسماعیل و (ماحه‌له‌ت)ی خوشكی نه‌بایۆتی كچی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیمی بۆ خۆی خواست، به‌سه‌ر ژنه‌كانی دیكه‌یدا.))

جا ئه‌وه‌ سه‌یره‌  گاوره‌كان ده‌لین  فره‌ژنی دروست نیه‌ و كاریكی مرۆڤانه‌ نیه‌ !!
له‌كاتیكدا له‌كتیبه‌كه‌یاندا ریگای پیدراوه‌و  و پیغه‌مبه‌ره‌كانیان ژنێ زیاتریان هه‌بوه‌ !!!

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق