الأربعاء، 12 فبراير 2014

12 لە جیاوازیەکانی نێوان قورئان و کتێبی پیرۆز

12 لە جیاوازیەکانی نێوان قورئان و کتێبی پیرۆز بە شێوازێکی زانستی.....

1- (
کتێبی پیرۆز)=== خوا ئاسمان وزەوی لەشەش رۆژ دروست کرد، لەحەوتەمین رۆژدا پشویداو حەسایەوە ... (خروج٣١/١٧)
(
قورئانی پیرۆز)=== [ولقد خلقنا السماوات والأرض وما بینهما فی ستة أیام وما مسنا من لغوب] واتە: ئەم ئاسمانە وزەمینەو هەرچی لەناویاندا هەیە، بەشەش ڕۆژان وەدیمان هێناو هیچ ماندویشمان توش نەهات. (ق ٥٠/٣٨)
----------------------------------------
2- (
کتێبی پیرۆز)=== سەرەتا خوا ئاسمانەکان وزەوی وەدی هێنا... ئینجا ڕوناکی ڕۆژو تاریکی شەوی دروست کرد، پاشان ڕوەکی دروست کرد، ئینجا خۆر و مانگی وەدی هێنا.(تك ١/١/٣١)
(
قورئانی پیرۆز)=== [أولم یرى الذین کفروا أن السماوات والأرض کانتا رتـقـا فـفـتـقـنـاهـما وجعـلنا من الماء کل شیء حي أفلا یؤمنون] واته: ئاخۆ خوانە ناسان ئەمەئنازانن، کە ئاسمانەکان وزەمین یەکپارچە بوون، ئێمە لێکمان هەڵوەشاندن، هەر جانەوەرێکیش هەیە، لەئاومان بەرهەم هێناوە، ئاخۆ هێشتا باوەڕناکەن؟ (الأنبیاء٢١/٣٠)
----------------------------------------
3- (
کتێبی پیرۆز)=== خوا گوتی مرۆڤ لەسەر وێنەو وێکچـومان دروست دەکەین (تکوین ١/٢٦)
(
قورئانی پیرۆز)===[لیس کمثـله شیء وهـو السمیع البصیـر] واتە: هیچ شتێ وێنەی ئەو نیە، هەر خۆی بیسەر و بینایە.(شورى ٤٢/١١)، [لم یلد ولم یولد ولم یکن له کفوا أحد] واتە: کەس لەو نەبووە وئەویش لە کەس نەبووە. هەرگیز کەسیش نەیتوانیوە هەمبەری بێت (الإخلاص ١١٢/٣)
----------------------------------------
4-(
کتێبی پیرۆز)=== خودایە هەتا کەی لەبیرم دەکەی؟ (مزمور١٣/١)
(
قورئانی پیرۆز)===[لا یضل ربی ولا ینسى] واتە: پەروەردگارم نەهیچ شتی لێ گوم دەبێ و نەهیچیشی لەبیر دەچێ (طه٢٠/٥٢)
----------------------------------------
5- (
کتێبی پیرۆز)===خودایە هەستە بۆچی دەخەوی ؟ (مزامیر٤٤/٢٢٣)، خوا لەخەو هەستا وەك خەوی ملهوڕێك کەلەبەرخواردنەوە هاوار دەکا .
(
قورئانی پیرۆز)===[الله لاإله إلا هو الحی القیوم لا تأخذه سنة ولا نوم] واته : جگە لەم خودا هیچ شت بۆ پەرستن ناشێ ، هەر ئەو هەمیشە زیندوەو بەسەر هەموو شت ڕادەگا ، نەخەوە نوچکە دای دەگرێ ونەخەو دەیباتەوە . (البقرة ٢/٢٥٥)
----------------------------------------.
6- (
کتێبی پیرۆز)=== خودایە! تاکەی نزابکەم، تۆش گوێ بیست نابی. (حبقوق ١/٢)
(
قورئانی پیرۆز)===[إن ربی لسمیع الدعاء] واتە : پەروەردگارم نزای نزاکار دەبیسێ)إبراهیم ١٤/٣٩)، [وإن تجهر بالقول فإنه یعلم السر وأخفى] واتە: ئەگەردەنگیشت هەڵبڕێ، ئەو بەڕاز و هێدی تریش هەردەزانێ. چونکە ئەگەر تۆ بەئاشکرا قسە بکەیت و دەنگ هەبڕی، وەیان بەهێواش وهێدی تریش، لای خوا یەکسانە، چونکە ئەو ئاگای لەنهێنی نێوان خەڵك وئەوەیش مرۆ لەدڵی خۆی دا پەنهانی دەکا هەیە .(طه/٧)
----------------------------------------
7- (
کتێبی پیرۆز)=== متمانەو هیوام بەخوا نەماوە ( مراثی ٣/١٨)
(
قورئانی پیرۆز)===[قـل یاعبادی الذین أسرفوا على أنفسهم لاتقـنـطـوا من رحمة الله إن الله یغـفـر الذنـوب جمیعـا إنه هوالغـفـور الرحـیم](الزمر ٥٣) واتە: بێژە ئەی عەبدەکانی من! ئەی ئەوانەی کەبەلادان لەئەندازە، ناهەقی ولەخۆ کردوە! نابێ ئێوە لەبەزەیی خوا بێ هومێد بن، چونکە لەهەموو گوناهێك چاو دەپۆشێ، ئەو لێبوردەو دلۆڤانە.
----------------------------------------
8- (
کتێبی پیرۆز)=== خودایە چاوت بکەوەو سەرنج بدە (ملوك١٩/١٦)
(
قورئانی پیرۆز)===[إن الله یعـلم غـیـب السماوات والأرض والله بصیـر بما تعـملون](حجرات ٤٩/١٨)واتە :هەر نهێنیەكي لە ئاسمان و زەمیندايه، خوا دەیزانێ وهەرچی دەیکەین ئەو دەیبیستێ .
----------------------------------------
9- (
کتێبی پیرۆز)=== خوا گوتی: پەیمانیان لەگەڵ دەشکێنم ... (لاوین ٢٦/٤٤)
(
کتێبی پیرۆز)=== گوتم خودایە ! ((پەیمانم ناشکێنم)) بەڵام تۆ ڕەتت کردەوەو ڕیسوات کرد، لەسەر مەسیحەکەت توڕەبوی، پەیمانیبەندەکەت شکاند، تاجەکەیت لەناو خۆڵ پیس کرد .. گشت دوژمنەکانیت دڵ خۆش کرد، شمشێرەکەیت کول کردو لەجەنگ سەرت نەخست .. خودایە! تاکەی ئاوا خۆت دەشاریەوە! (مزمور٨٩/٣٤-٤٧)
(
کتێبی پیرۆز)=== لەگەڵ ئێمە پەیمانت مەشکێنە (أرمیا١٤/٨).
(
قورئانی پیرۆز)===[وعـد الله لایخلف الله وعده ولکن أکـثـر الناس لا یعـلمون](الروم٣٠/٦٠) واتە: خوا بەڵێنی داوەو لێی پەشێمان نابێتەوە، بەڵام زۆربەی خەڵك نازانن.
----------------------------------------
10- )
کتێبی پیرۆز)=== لەگەڵ پاکان پاك دەبی ، لەگەڵ خوارو خێچان خوارو خێچ دەبی .
(
قورئانی پیرۆز)===[یاأیهالذین آمنوا کونوا قـــوامین بالقسط شهداء لله ولوعلى أنفسهم أو الوالدین والأقربین] (النساء ٤/١٣٥) واتە: ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! بەیەکسانی و بێ جیاوازی – بەکاری مەردم ڕابگەن – بۆخوداش شایەتی بدەن، هەرچەندە ئەم شایەتیەش بەزیانی خۆتان ودایك وباوكتان و خزمانیشتان بێ .
----------------------------------------
11- (
کتێبی پیرۆز)=== ئابەم شێوەیە خوا جیهانی خۆش ویست هەتا کوڕە تاقانەکەی بەخشی(یوحنا ٣/١٦) (عبر ٥/٥)
(
کتێبی پیرۆز)=== داود گوتی: من ئەو بڕیارەی خوا ڕادەگەیەنم کەپێی گوتم تۆ کوڕمی، ئەمڕۆ من تۆم لەدایك بوو(مزمور٢/٧)
(
قورئانی پیرۆز)===[ قل هو الله أحد الله الصمد لم یلد ولم یولد ولم یکن له کفوا أحد](الإخلاص١-٤) واتە: بێژە ئەو خوایە تاکە بێ نیازو جێ نیازە، کەس لەو نەبوەو ئەویش لەکەس نەبوە، هەرگیز کەسیش نەیتوانیوە هەمبەری بێ.
)
قورئانی پیرۆز)===[ مااتخذ الله من ولد وما کان معه من إله إذا لذهب کل إله بما خلق ولعلا بعضهم على بعض سبحان الله عما یصفون] (المؤمنون ٢٣/٩١) واتە: خوا هەرگیز ڕۆڵەی بۆ خۆی پەیدانە کرد و هیچ خێویشی لەگەڵ نیە، دەنا ئەوسا هەرخێوێ هەرچی خۆی دروستی دەکرد، بۆخۆی دەیبرد و هێندێك بەسەر هەندێکیاندا زاڵ دەبون، ئەوبەدورە لەوشتانەی ئەوان دەیڵێن.
(
قورئانی پیرۆز)===[ وقالوا اتخذ الرحمان ولدا لقد جئتم شیئا إدا تکاد السماوات یتفطرن منه وتنشق الأرض وتخر الجبال هدا أن دعوا للرحمان ولدا وما ینبغی للرحمان أن یتخذ ولدا] الآية(مریم١٩/٨٨-٩٥) واتە: جولەکەو گاورو بت پەرستەکان گوتوشیانە: خوا بۆخۆی منداڵی هەیە و بۆتە خاوەن فەرزەندە، ئای بەڕاستی قـسەیەکی زۆر ڕەق وگەورەو دزێو و خراپتان بەدەم دا هاتوە!، لەبەر ئەو قسە ناقۆڵایە نزیکە ئاسمانەکان لەیەك بترازێن ولەت وپەت ببن، زەویش قاژقاژبێ ، وەکێوەکانیش بەهاڕەهاڕ بڕوخێن وبەیەکا بچن وبکەون، لەبەر ئەوە کە گوتیان خوای بەخـشەر منداڵی هەیە، خۆ هەرگیز لەخوای میهـرەبانـیـش ناوەشـێـتـەوە منداڵ بۆخۆی دابنێ.
----------------------------------------
12- (
کتێبی پیرۆز)=== مەريەم بەفريشتەی گوت: چۆن منداڵم دەبێ؟ من هیچ پیاوێك ناناسم؟ فریشتەکە پێی وت گیانی پیرۆز (ڕوح القدس) بۆت حەڵاڵە، هێزی خوای گەورەش سایەت لێدەکا. (لوقا ١: ٣٤).
(
قورئانی پیرۆز)===[قَالَتْ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّا قَالَ كَذَٰلِ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق