الجمعة، 28 فبراير 2014

سوره‌تی عبس و به‌لگه‌یه‌كی خودایی بون


سورەتی (عبس) سورەتێکە دابەزی کاتێک کوێرێک هات بۆ لای پێغەمبەر کاتێک پێغەمبەر قسەی لەگەڵ قورەیشییەکان ئەکرد پیاوە کوێرەکە ئەویت پرسیار لە پێغەمبەر بکات بەس پێغەمبە رووی لێ وەر ئەگێڕێت خواش سەرزەنشتی پێغەمبەر ئەکات لەسەر ئەو کارەی، جا مەبەستی من لێرە لە ئایەتەکانی ئەم سورەتەیە ،چونکە مومکین نییە ئەم ئایەتانە لە لایەن مرۆڤەوە نوسرابن ئەزانن بۆ ؟چونکە لەوکاتەیا ئایەتەکان هاتنە خوارەوەو بە بەلاغەیەکی زۆر زۆر سەرنج راکێش کە هیچ مرۆڤێک لە توانایدا نییە بەو خێراییە بە شێوازێکی وا بنوسێت سەیری کەن

بسم الله الرحمن الرحيم 
عبس وتولى ( 1 ) أن جاءه الأعمى ( 2 ) وما يدريك لعله يزكى ( 3 ) أو يذكر فتنفعه الذكرى ( 4 ) أما من استغنى ( 5 ) فأنت له تصدى ( 6 ) وما عليك ألا يزكى ( 7 ) وأما من جاءك يسعى ( 8 ) وهو يخشى ( 9 ) فأنت عنه تلهى ( 10 ) كلا إنها تذكرة ( 11 ) فمن شاء ذكره ( 12 ) في صحف مكرمة ( 13 ) مرفوعة مطهرة ( 14 ) بأيدي سفرة ( 15 ) كرام بررة (16)
 

بەم جۆرە لە یەکەم ئایەتەوە تا ١٠ بە پیتی (ى) کۆتایی یەت
وە لە ئایەتی ١١ بۆ ١٦ بە (ة) 
جا ئەگەر دەشڵێن پێشتر نوسیوێتی ئەوە زۆر هەڵەن چونکە ئەم ئایەتە رێک باسی وەزعەکە دەکات بە هیچ شێوەیەک ناکرێت پێشتر ئامادەکاری بۆ کرابێت و نوسرابێت و له‌به‌ركرابيت ئایا ئەچێتە ئەقلی کەسەوە کە مرۆڤیک ئەوەندە بە خێرایی ئەو هەموو ئایەتەی لە خۆیەوە وتبێت ؟؟
بەراستی چەند ئایەتێکی زۆر سەرنج راکێشەو زۆر جوان دیارە کە کارێکی خودای  به‌رزو بالا ده‌سته‌ 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق