الخميس، 20 فبراير 2014

(میلر) ئه‌بوو له‌هه‌ب راستی قورانی سه‌لماند

زانای گەورەی بواری بیرکاری (میلر) دەڵیت: لەو چیرۆکانەی کە زۆر کاری تێ کردم بەسەرهاتی ابو لهب بوو لەگەڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

ابو لهب لەو بێ باوەڕانە بوو کە زۆر رقی لە پێغەمبەری خودا بوو و هەمیشە بە دوایەوە بوو و خەلکی پەشیمان دەکردەوە لەوەی بەگویی بکەن و هەمیشە دژی پێغەمبەر قسەی دەکرد و دەیووت قسەکانی درۆیە

١٠ ساڵ پێش ئەوەی ابو لهب لە ناوبچێت، خوای گەورە سورەتێکی دابەزاندە خوارەوە بە ناوی سورەتی المسد

{تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ * مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ * سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ * وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ * فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِن مَسَد))ٍ


ئەم سورەتە ئەوە دەبڕێتەوە کە ابو لهب دەچێتە دۆزەخەوە ،واتە هەرگیز موسڵمان نابێت،ئەم سورەتەش کاتێک دابەزی ابو لهب لە ژیاندا بوو،کەواتە ابو لهب هەلێکی زێڕینی لەبەردەستا بوو ئەو کاتە وەک مونافیقەکان بە درۆوە بڵێت موسڵمان بووم و ئەوەتا قورئان دەڵێت دەچمە دۆزەخەوە و لە کاتێکدا من موسڵمان بووم!! دەی خەلکینە خۆتان بریار بدەن ئەم قورئانە راستە یا نا!!! من موسلمان بوم چۆن دەچمە دۆزەخەوە!!!

١٠ ساڵ لەبەردەم ابو لهب بوو تا ئەم فیکرە بکاتەوە و ئەم قسانە بکات و ئیسلام بخاتە مەترسیەوە!!بەلام چونکە ئەم قورئانە لە لایەن پەروەردگارەوە دابەزیوە و ئاگاداری هەموو شتێکە ابو لهب نەی توانی بیر لە شتی وا بکاتەوە و ئەمەش بەڵگەیەکی ترە لەو بەلگە زۆر و زەبەنەی کە قورئان قسه‌ی خوای گەورەیە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق