((موعته‌زیله‌كان شه‌رع یان وه‌لانه‌وه و عه‌قڵیان
له ده‌ستداوه )) !!ـ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على عبده ورسوله الأمين، وعلى آله وزوجاته أمهات المؤمنين، وعلى أصحابه الغر الميامين، ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين؛ أما بعد:
به پشتیوانی الله چه‌ند بۆچونێكی دژ به‌یه‌ك(التناقضات) و دوور له یه‌كی موعته‌زیله‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو تــاكو ڕاستی ناونیشانی بابه‌ته‌كه بسه‌لمێنین(!). به‌شی یه‌كه‌م :
موعته‌زیله‌كان به‌ڵگه به ئایه‌تی(الله خالق كل شي‌ء) {الزمر:62}؛ دێننه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قورئان یه‌كێكه له دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره، وه ده‌ڵێن: ئــایه‌ته‌كه گشتی یه و هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه، بێگومان قورئانیش یه‌كێكه له شته‌كان، كه‌وایه قورئانیش دروستكراوه !. له‌م جێگه‌یه‌دا و بۆ سه‌رخستنی بۆچونه‌كه‌ی خۆیان موعته‌زیله‌كان كار به عمومی ئایه‌ته‌كه ده‌كه‌ن!، به‌ڵـام:
كه دێته سه‌ر باسی كار و كرده‌وه‌كانی به‌نده‌كان(أفعال العباد)، موعته‌زیله‌كان ده‌ڵێن: كار‌و كرده‌وه‌كانی مرۆڤ دروستكراوی خوای گه‌وره نی یه !، به‌ڵكو به‌نده‌كان خۆیان دروستكه‌ری كاری خۆیانن!، ئه‌هلی سوننه به هه‌مان ئایه‌ت موعته‌زیله‌كان الزام ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی الله دروستكاری كرده‌وه‌كانی به‌نده‌كانه، به‌ڵام ئه‌وان لێره‌دا كار بـه ئایه‌ته‌كه ناكه‌ن و ڕه‌دی ئایه‌ته‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌هلی سوننه پێ یان ده‌ڵێن: ئایا كاروكرده‌وه‌ی مرۆڤ شتێكه(شـيء) له شته‌كان؟، بێگومان هه‌موو عاقڵێك ده‌ڵێ: بــه‌ڵێ شتێكه له شته‌كان، پاشان ده‌گوترێت: ئایه‌ته‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه خوای گه‌وره دروستكاری هه‌موو شتێكه و واتای ئایه‌ته‌كه گشتی یه، بێگومان كرده‌وه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، ئیتر كاكی موعته‌زیلی: هـۆی چی یه لێره‌دا كار به عمومی ئایه‌ته‌كه ناكه‌ن ؟!!! و إثـبـاتی ئه‌وه ناكه‌ن كه الله_جل جلاله_ دروستكاری كرده‌وه‌كانه ؟!. بێگومان : بانێكه و دوو هه‌وایه !.
له كاتێكدا قورئان یه كێكه له صفه‌ته‌كانی الله_سبحانه وتعالی _ ده‌یكه‌ن به دروستكراو ، به‌ڵام شتێك كه دروستكراوی الله یه ده‌یكه‌ن به دروستكراوی به‌نده‌كان(!).
به‌ڵگه‌كانی ئه‌هلی سوننه زۆره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی الله_جل جلاله_ دروستكاری به‌نده‌كان و كار و كرده‌وه‌كانیشیانه؛یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه بریتی یه له‌وه‌ی خوای گه‌وره له سوره‌تی(الصافات)دا فه‌رموویه‌تی:( والله خلقكم وما تعملون)؛ واته: خوای گه‌وره دروستكاری ئێوه‌ش و كار و كرده‌وه‌كانیشتانه.
سه‌باره‌ت به شوبهه‌كه‌ی ئه‌وانیش كه گوایه قورئان مه‌خلوقه:
ئه‌هلی سوننه له چه‌ندین ڕووه وه وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و له ئه‌ساسه‌وه شڕ و شیتاڵی شوبهه‌كه‌یان بردووه به ئاسماندا!، له‌وانه:
1/به‌ڵێ ڕاسته وشه‌ی(كل) واتای عمومیه‌ت و گشتگیری ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌و واتای عمومیه‌ته به پێی داڕشتنی ئایه‌ته‌كه ده‌گۆڕێت،بۆنمونه: خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی پادشای سه‌به‌ء(بلقیس) فه‌رمویه‌تی:(وأوتیت من كل شی‌ء)، واته: هه‌موو شتێكی پێ درابوو. ئه‌گه‌ر چی وشه‌ی(كل) له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه،به‌ڵام دڵنیاین كه موڵكی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر(علیه السلام)ی پێ نه‌درابوو،هه‌روه‌ها هه‌موو زه‌وی و ئاسمانه‌كانی پێ نه‌درابوو!، ئه‌مه‌ش به سیاقی ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌زانرێت، وه نمونه‌ی تریش زۆرن له قورئاندا.
پاشان: خوای گه‌وره إثباتی(نفس)ی كردووه بۆخۆی، هه‌روه‌ك فه‌رمویه‌تی:( تعلم مافی نفسی ولا أعلم مافی نفسك)، هه‌روه‌ها به موسای فه‌رموو:( واصطنعتك لنفسي)؛ له سوره‌تی (آل عمران) و(الأنبیاء)یشدا فه‌رموویه‌تی:(كل نفس ذائقة الموت)، به‌ڵام ئایا بـێچــوه موعته‌زیله‌كان ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه باس له چێشتنی مردنی نه‌فسه‌كان ده‌كات، نه‌فسی الله_جل جلاله_ش ده‌گرێته‌وه ؟، بێگومان نایگرێته‌وه ئه‌گه‌رچی به له‌فزی(كل)یش هاتووه، چونكه خوای گه‌وره صفه‌تی زیندویه‌تی(الحی) كامڵ و ته‌وای هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی دروستكراوه‌كانه‌وه كه ئایه‌ته‌كه ئه‌وان ده‌گرێته‌وه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی:( كل شي‌ء هالك إلا وجهه).
كــه‌وایــه: له‌و ئایاتانه‌ی باس یان لێوه‌كرا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و واتا گشتی یه‌ی كه له (كل) وه‌رده‌گیرێت ده‌بێت به پێی داڕشتنی ئایه‌ته‌كه بێت، نه‌ك ئایه‌ته‌كه له سیاقه‌كه‌ی ده‌ربهێنرێت و بۆ واتای به‌تاڵ به‌كار بهێنرێت، پێویسته له كاتی لێكدانه‌وه‌یدا ڕه‌چاوی(السباق) و (السیاق) و(اللحاق)ی ئایه‌ته‌كه بكرێت.
به‌هه‌مان شێوه ئایه‌تی(الله خالق كل شي‌ء)یش هه‌روایه:
خــوای گه‌وره شـه‌یـئـه، هه‌روه‌ها صـیـفـه‌تـه‌كانیشی شـه‌یـئـه، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی:( قل أي شي‌ء أكبر شهادة قل الله ..)، دروستكراوه‌كانیش شه‌یـئـن، خوای گه‌وره دروستكاره(خالق) و دروستكراو(مخلوق)نی یه، به‌هه‌مان شێوه صیفه‌ته‌كانیشی تابعی ذاته‌كه‌یه‌تی و دروست كرا‌و نین،قورئانیش وته‌ی په‌روه‌ردگاره، وته‌ی په‌روه‌ردگاریش صیفه‌تی الله یه، صیفه‌ته‌كانیشی دروسـتـكراو نین، خوای گه‌وره شتێكی جیاوازه له دروستكراوه‌كانی، به‌هه‌مان شێوه صیفه‌ته‌كانیشی شتێكی جیاوازه له دروستكراوه‌كان،دروستكراو(مخلوق) بریتی یه له هه‌موو شتێك جگه له الله_جل جلاله_ و صیفه‌ته پـاك و بێگه‌رد و ته‌واوه‌كانی .
كه‌وایه پوخته‌ی قسه بۆ ته‌فسیری ئایه‌ته‌كه(الله خالق كل شي‌ء)بریتی یه له‌وه‌ي: خوای گه‌وره دروستكاری هه‌موو شتێكه(واته: هه‌موو دروستكراوێك)، بێگومان وشه‌ی(كل) له ئایه‌ته‌كه‌دا ذاتی الله و صیفه‌ته‌كانی ناگرێته‌وه چونكه الله خالقه و صفه‌ته‌كانیش شوێنكه‌وته‌ی ذاته‌كه‌یه‌تی و دروستكراو نین.
هه‌ڵبه‌ته به‌ڵگه‌كان زۆرن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شوبهه‌كه،به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده كیفایه‌ته والله أعلی وأعلم.
((موعته‌زیله‌كان شه‌رع یان وه‌لانه‌وه و عه‌قڵیان له ده‌ستداوه )) !!ـ.
_______________________________________________

بـــــه‌شــــی دووه‌م ::
ئه‌هـلی سوننه و جه‌ماعه یه‌ك ده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی: جــنـۆكه ده‌توانێت بچـێته نــاو لاشه‌ی مـرۆڤه‌وه، ئه‌م یه‌ك هه‌ڵوێستی یه‌ش زۆرێك له زانایان و پێشه‌وایانی ئیسلام نه‌قڵ یان كردووه، له‌وانه: شێخی ئیسلام ابن ته‌یمیه و ئه‌بو حه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری و اللالكائی و زۆری تریش.
به‌ڵام: كۆمه‌ڵێك له موعته‌زیله و بێچوه‌كانی و شیعه ڕه‌وافضه‌كان انكاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جـنـۆكه بـتـوانێت بـچێته ناو لاشه‌ی مرۆڤه‌وه؛ ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسی بكرێت ئه‌وه‌یه:
موعته‌زیله‌كان دوو بۆچون یان هه‌یه له‌ناو خۆیاندا و دابه‌ش بــوون بۆ دوو كۆمه‌ڵه:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: انكاری ئه‌وه ده‌كه‌ن جنۆكه بچێته ناو لاشه‌ی مرۆڤه‌وه، له‌وانه زه‌مه‌خشری خاوه‌نی ته‌فسیری(الكشاف)؛ له‌وێدا له ته‌فسیری ئایه‌تی (الربا)دا (المس) به گوماناتی عه‌ره‌بی له قه‌ڵه‌م ده‌دات، نه‌ك به حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بزانێت !؛ هه‌روه‌ها هه‌ندێك له بێچوه‌كانیشی له‌م سه‌رده‌مه‌دا چـاوی لێده‌كه‌ن و شوێنی كه‌وتوون.
كۆمه‌ڵی دووه‌م:به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵی یه‌كه‌مه‌وه؛ إثباتی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جنۆكه ده‌چێته ناو لاشه‌ی مرۆڤه‌وه، به‌ڵكو أبی عثمان عمرو بن عبید _كه یه‌كێكه له پێشه‌وایانی موعته‌زیله_ ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك انكاری ئه‌وه بكات كه جنۆكه ناچێته ناو لاشه‌ی مرۆڤه‌وه، ئــه‌و كه‌سه یه‌كـێـكــه له ده‌هـری یه‌كان، یــاخود بۆچونی ده‌هری یه‌كانی ده‌رده‌بڕێت.
پێشه‌وایه‌كی تری موعته‌زیله‌كان كه_القاضی عبدالجباره_ هۆی وته‌كه‌ی أبی عثمان ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌وه بۆیه وای وتووه، چــونكه ئه‌وه‌نده له‌و حاڵه‌تانه ڕویداوه_كه جن بچێته لاشه‌ی مرۆڤه‌وه_ و ئه‌وه‌نده مه‌شهور و به‌ربڵاو و دیاره، هه‌ر وه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌رباره‌ی نوێژ و ڕۆژوو و حه‌ج و زه‌كات هاتوون(!).
پـاشـان ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك إنكاری ئه‌و هه‌واڵانه بكات كه باسمان لێوه‌كردوون_ده‌رباره‌ی چونی جنۆكه بۆناو لاشه‌ی مرۆڤ_ بێگومان ئه‌وه ڕه‌تـكه‌ره‌وه‌یه، وه هه‌ركه‌سێكیش ڕه‌تـی شتێكی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بكاته‌وه كه هیچ ڕێگایه‌ك نه‌بێت بۆ فێربونی جگه له ڕێگای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)، ئــه‌وه كـــــــافـــــــــــره (!)، ئه‌وجا ده‌ست ده‌كات به باسكردنی بابه‌ته‌كه به درێژی ..
به‌پێی بۆچونی دووه‌م بێت: هه‌ركه‌سێك انكاری چونه ناوه‌وه‌ی جنۆكه بكات بۆناو لاشه‌ی مرۆڤ ئــه‌وه كـــافـــره !.
به‌ڵام الحمدلله ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه توشی ئه‌م دژ به‌یه‌كیه نه‌بونه‌ته‌وه،به‌ڵكو به یه‌كده‌نگی إثباتی (المس) و(الصرع) ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك إنكاری بكات به كــافری نـازانن، به‌ڵكو بــه گومـڕا و سه‌رلێشێواوی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی علمی: بۆچونی زه‌مه‌خشری له كتێبێكه‌ی تری‌دا(أساس البلاغة) له ڕوكه‌ش دا جـیــاوازه له بـۆچونه‌كه‌ی له ته‌فسیره‌كه‌یدا !.
ئـه‌وه‌ش یه‌كێكی تر له دژ به‌یه‌كه‌كانی موعته‌زیله دوور له نه‌قڵ و دوور له عه‌قڵه‌كان.
تێبینی:
ده‌هـری یه‌كان: بریتین له كۆمه‌ڵێك بـێ دین و دوور له دین كه بــڕوایان وایه ڕۆژگار هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بووه و ئاسمان و زه‌وی و باران و هه‌ور و..هتد هه‌موویان ئه‌زه‌لین، مرۆڤ یش كه ده‌مرێت ڕۆژگار ده‌یمرێنێت، له‌به‌ر ئه‌م بۆچونه پوچه‌یان وازیان له ته‌واوی عیبادات هیناوه و وه‌ك ئاژه‌ڵ هه‌ر خه‌ریكی خواردن و خواردنه‌وه و نوستن و ڕابواردنن.
والله سبحانه وتعالی أعلی وأعلم.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق